اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

2:59 م

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
جیسۆن کێنی، وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی توندڕەوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە و تێچووی ئەو هەڵمەتە بە لایەنی کەم دەگاتە ٥٢٨ ملیۆن دۆلاری کەنەدی.

جیسۆن کێنی، وەزیری بەرگری کەنەدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند:
"کەنەدا بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی توندڕەوەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە و تێچووی ئەو هەڵمەتە بە لایەنی کەم دەگاتە ٥٢٨ ملیۆن دۆلاری کەنەدی ( ٤١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).

ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمانی کەنەدا رۆژی دووشەممەی رابردوو بڕیاری حکومەتی ئەو وڵاتەی لەبارەی درێژکردنەوەی کردەوە سەربازییەکانی کەنەدا لە دژی داعش بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٦ و فراوانکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی کەنەدا بۆ ئەوەی لە پاڵ عێراق، سووریاش بگرێتەوە، پەسەندکرد.

إرسال تعليق