زۆرێك لەپیاوان دوای ئەوەی ڕیشیان دەتاشن لەڕێی بەكارهێنانی مەكینەی ڕیشتاشینەوە ئەوە پێستیان توشی سووربونەوە دەبێت و زۆر كات زیپكە لەسەر پێستیان دروست دەبێت ،دەتوانن بەم ڕێگایانە چارەسەری ئەم كێشەیە بكەن و جارێكی دیكە پێستان توشی ئەم كێشەیە نەبێت .
1-هەوڵبدە مەكینەی كارەبای بەكاربهێنیت بۆ ڕیشتاشین لەجیاتی بەكارهێنانی موس.
2-كاتێك ڕیشت دەتاشیت ئاراستەی بەكارهێنانی مەكینەی ڕیشتاشینەكە پێویستە بە ئاراستەی گەشەی موەكانی سەر پێستت بێت .
3-كاتێك زیپكە لەسەر پێستت دروست دەبێت دوای ڕیشتاشین هەوڵبدە بڕێك سەهۆڵ و ئاوی سارد بخەرە سەر ئەو شوێنەی پێستت كە زیپكەی لەسەر دروست بوە و دواتر پێستت بەكرێمی شێدار چەور بكە.
سەرچاوە: .almrsal

