لویس ئینریکی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە یاری ئیبار و دواتر کلاسیکۆ لە دیداریکی تایبەت رایگەراند : من بەھیچ شێوەیەک گوێ بە شکاندنی ژمارەکەی تیلمۆ زارا نادەم ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بەدەست ھێنانی ٣ خاڵی یاریەکەیە بەرامبەر بە یانەی ئیبار و دواتر یانەی ریاڵ مەدرید ، ئێمە بۆ ئەوە یاری ناکەین کە میسی ژمارەکەی زارا بشکێنێت بەڵکو ئێمە بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکەین بۆیە حەز ناکەم ھیچ کەس لە ژوری خۆگۆرین باس لە شکاندنی ئەو جۆرە ژمارانە بکات ،سەبارەت بە بەشداری لویس سوارێز لە یاری کلاسیکۆ ووتی : سوارێز بۆ ئەو یاری کلاسیکۆ ئامادەیە چونکە رۆژانە لە مەشقەکان دەیبینم و دەزانم چۆن مەشق دەکات ، لویس ئینریکی بۆ یاریەکەی سبەی شەویش ووتی : لە سەرەتاوە یاری بە پیدرۆ دەکەم چونکە ئەو تا ئێستاش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانم .
|
پۆل :
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)


إرسال تعليق