شه‌وی رابردوو 9-4-2015 تیرۆرستانی داعش له چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانیان له قه‌زای شه‌نگال دا‌و دوای شه‌ڕێكی قورس زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستان كه‌وت.
له‌وباره‌یه‌وه غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان\: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له چه‌ند قۆڵێكه‌وه به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی نه‌سرو به‌رۆژ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاكانی هه‌په‌ژه‌و هه‌په‌گه‌و یه‌په‌گه‌یان دا‌و دوای شه‌ڕێكی قورس، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێوان هه‌ردوولا روویاندا‌و زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وت.
وتیشی: زیاتر له هه‌شت تیرۆرست كوژراون و 16ی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش سێ خاڵی ستراتیژیان له ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال به‌چڕی بۆردومانكردووه‌و زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه.
روونیشیكرده‌وه: له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مینجاره تیرۆرستانی داعش په‌لاماری پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا ده‌ده‌ن له قه‌زای شه‌نگال، به‌ڵام تیرۆرستان گورزی جه‌رگبڕیان به‌ركه‌وتووه‌و هێزه كوردییه‌كانیش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردووه.

إرسال تعليق