اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

8:05 ص

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
بێجگە لەوەی وەرزشكردن بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە بەسوودە ،بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی لەلایەن شارەزایانی بواری وەرزشەوە ئەنجامدراوە شارەزایان ئەوەیان ئاشكرا كردووە وەرزشكردن كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەكات و ڕێژەی هەوكردنەكانی جەستە كەمدەكاتەوە هەموو ئەمانەش هۆكار دەبن بۆ ئەوەی مرۆڤ لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە و دڵ  پارێزراو بێت.

ئەم توێژینەوەیە لەزانكۆی فیرمۆنتی ئەمەریكی ئەنجامدرا و ئەنجامی توێژینەوەكە بەوشێوەیە بوو ئەو پیاوانەی بەشێوەیەكی بەردەوام و ڕێك و پێك وەرزش دەكەن ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی سی و قۆڵۆن كەمتر دەبێت لەچاو ئەو پیاوانەی كە وەرزش ناكەن، ئەم توێژینەوەیە لەسەر 14 هەزار پیاو ئەنجامدرا كەتەمەنیان سەروو 30 ساڵ بوون .

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەوشێوەیە بوو ئەو بەشداربوانەی وەرزشیان كردبوو بەشێوەیەكی ڕێك و پێك خاوەنی جەستەیەكی تەندروست تر بوون لەچاو ئەو كەسانەی وەرزشیان نەدەكرد هاوكات ئەگەری توشبونیان  بەشێرپەنجەی سی بەڕێژەی %55 كەمیكردبوو و ئەگەری توشبونیان بەشێرپەنجەی قۆڵۆن بەڕێژەی %44 كەمیكردبوو.

إرسال تعليق