اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

2:41 م

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
مانوێل پلیگرینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی رەتیکردەوە پشت بە یاریزانی ناوخۆی ئینگلتەرا ببەستێت وەک ئەوەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە داوای لێکراوە.
کەمی ژمارەی یاریزانە ئینگلیزییەکان لە پریمەرلیگدا بەرپرسانی ئەو خولەی نیگەرانکردووە.  گرێگ دایکی بەڕێوبەری تۆپی پێی ئینگلتەرا داوای لە سەرجەم یانەکان کردووە بەشێوەیەکی زیاتر پشت بە یاریزانە ئینگلیزییەکان ببەستن بە تایبەت لاوەکان.
لە وەڵامی ئەو داواکارییەدا ئەمڕۆ راهێنەرە چیلییەکە وتی “گرنگترین شت ئەوەیە ، باشترین یاریزانەکان لە تیپەکەت کۆبکەیتەوە لەسەر بنەمای ئاست نەک ناسنامە. لە خولە گەورەکان  پێویستت بەوەیە هەموو هەفتەیەک  یاریزانی باڵات هەبێت کە یاریت بۆ بکەن”.
تاکە یاریزانی ئینگلیزی کە رەنگە رووبکاتە مان ستی ، رەحیم ستێرلینگی ئەستێرەی لیڤەرپوولە بەڵام تا ئێستا تەنها پڕوپاگندەیە.

إرسال تعليق