ژمارەیەك شوفێری بارهەڵگر لە مەرزی باشماخ، پەنا دەبەنە بەر ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و دەڵێن لە ژێر هەڕەشەدا بەبێ پسوولە پارەیان لێوەرگیراوە. ئەنجوومەنی ناوبراویش لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێكدێنێ.
ئەو لێژنەیە رۆژی 17/3/2015 سەردانی مەرزی باشماخیان كردووە. غالیب محەممەد، سەرۆكی لیژنەی بازرگانی و پیشەسازی و وزە، لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە سەرۆكایەتی لیژنەكەی كردووە گوتی "هەر شوفێرێك بە هەڕەشە بڕی 50 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەبێ ئەوەی پسووڵەی داراییان بدرێتێ، بۆیە ئەو پارە وەرگرتنە یاسایی نەبووە".
لە كاتی لێكۆڵینەوەدا، ئەنجوومەنی بارهەڵگرەكان لەو مەرزە بە لیژنەكەی ئەنجوومەنی پارێزگایان گوتووە، ئەو پارەیەی وەریانگرتووە بۆ كاری خێرخوازی و هاوكاری پێشمەرگە و كۆبانێ وەرگیراوە. بەڵام غالب محەممەد دەڵێ "وەرگرتنی پارە بۆ كاری خێرخوازی بەو شێوەیە نابێت، چونكە هەڕەشە لە شوفێرەكان كراوە ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن، ئۆتۆمبێلەكەتان رادەگرین".
بەڵام سیروان حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی بارهەڵگرەكان ئەو قسەیەی رەتكردەوە "نەخێر هەڕەشە نەكراوە، چونكە زۆربەی ئەو كەسانەی لە لیژنەكەدان دۆستایەتی نزیكیان لەگەڵ شۆفێرەكان هەیە".
رۆژانە نزیكەی 2 هەزار بارهەڵگر لە مەرزی باشماخ هاتوچۆ دەكەن و نزیكەی 95%یان بار لە ئێرانەوە دێنن.
سیروان حەسەن رەتینەكردەوە پارە لە شۆفێرەكان وەرگیراوە "بەڵام وەرگرتنی پارەكە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بووە بۆ هاوكاریی پێشمەرگە و ئاوارەكان".
فەرهاد تۆفیق، ئەندامی لیژنەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی "50 هەزار دینارەكە بەبێ پسووڵە وەرگیراوە و نایاساییە، هەر بەبێ وەسڵیش خەرجكراوە كە ئەوەش بەدڵنیاییەوە گەندەڵی لێدەكەوێتەوە و بارگرانییەكی زۆرە بۆ ئەو شۆفێرانەی لەوێ كار دەكەن".
لەكۆی 220 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر، نزیكەی 200 ئوتومبیل بڕی 50 هەزار دیناریان بەناوی هاوكارییەوە لێوەرگیراوە و شۆفێرەكانیش لەمانگێكدا رەنگە 2 تا 3 جار كەلوپەل بگوازنەوە، لەكاتی سەردانی پەیامنێری رووداو بۆ مەرزی باشماخ و بینینی چەند شۆفێری بارهەڵگرێك، سەرەتا هەندێكیان بێ ئاگایی خۆیان لەو پارە وەرگرتنە دەربڕی و دواتریش شۆفێرێك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە گوتی" لەمانگی 10ی 2014 بڕی 50 هەزار دینار بەناوی (هاوكاری) لە هەندێكمان وەرگیراوە".
غالیب محەممەد، گلەییەكی دیكەی ئەو شوفێرانەی باسكرد و گوتی هەندێجار ئەگەر كرێی بارێك 450 هەزار بووبێت، ئەوا ئەنجوومەنی بارهەڵگرەكان نۆرەبڕیی بۆ شۆفێرێك كردووە كە سەرەی نەبووە و لەو 450 هەزارە (250) هەزاری بۆ ئەنجوومەنەكە بووە، ئەوەی دیكەش بۆ شۆفێرەكە و گوتی "ئەوەش غەدرە، چونكە زیاتر لە 10 شۆفێر سكاڵایان لەدژی ئەو كارە لای ئێمە كردووە و داوا دەكەن سیستەمێكی باشیان بۆ دابنرێت".
بەڵام سیروان حەسەن گوتی "هەندێجار گوتوومانە هەر شۆفێرێك ئەگەر بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە ئامادەیە كەلوپەل بگوازێتەوە بەمەرجێك 250 هەزار دینار بدات بە گەراجانە و 200 هەزاریش بۆ خۆی بێت كەلوپەل بگوازێتەوە، شۆفێر هەبووە كردوویەتی".

إرسال تعليق