حەنان فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی دجلە دەڵێت:” ئێمە بڵێن یان نەڵێن كەركوك كوردستانیە”.
فەتلاوی دەشڵێت:” ئیمەی شیعە 10 ساڵە رێگریمان كردوە كه كركوك بگرێتەوە بۆ سەر كوردستان, بەڵام بەهۆی ناكۆكی نیوان كوتلە عیراقیەكان یەكریزی عیراقمان لەدەستدا, نەك كەركوك و موسلیشمان لەدەستداوە”.
فەتلاوی دەڵێت:” بەڵی كەركوك ڕۆیشت ، ئیستا بەشیكە لەخاكی كوردستان ، حكومەتی هەرێم و ئەندامانی كورد لەپەرلەمان بەراكشاوانە پێمان دەڵێن، دوای هاتنی داعش كەركوك و ناوچه دابراوەكان بەشێكن لەكوردستان ، بەڵێ ئێستا كەركوك كوردستانیە و لەدەستماندا”.


إرسال تعليق