ئەستێرەو گۆرانیبێژی ناسراوی ئوردنی دیانا كەرەزۆن، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە چەند وێنەیەكی بەجلوبەرگی كوردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لە نێو میدیا كوردی و عەرەبییەكاندا هەبوو.
دیانا كەرەزۆن، بە (رووداو)ی گوت "ئەو جلوبەرگەم بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پۆشی، من دایكم كوردە و خەڵكی باكووری كوردستانە، بەڵام هەر لە ئوردن ژیاوین".
لەبارەی چۆنیەتی دەستكەوتنی جلوبەرگە كوردییەكانیش گوتی "هاوڕێیەكی كوردم كە ناوی سۆزانە، ئەو جلانەی بۆ ئامادەكردم، تاوەكو وێنەی پێوە بگرم و لە رۆژی نەورۆزدا پیرۆزبایی لە گەلی كورد بكەم، زۆر سوپاسی دەكەم".
هیواشی خواست كە بتوانێت سەردانی كوردستان بكات بۆ سازكردنی كۆنسێرتێكی خێرخوازی.
دیانا كەرزۆن، ساڵی 1983 لەدایكبووەو ساڵی 2003 دەستی بەكاری هونەری و گۆرانیگوتن كردووە، خاوەنی چەندین كلیپی گۆرانی و خاوەنی ناسناوی سوپەرستاری عەرەبە.

إرسال تعليق