اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

1:36 م

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کاکەییەکان بەشێکی دانەبڕاوی پێکهاتەی کوردستانن، و لەکاتی نووسینەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستاندا کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ئاینی گرنگ لە کوردستان ئاماژەیان پێدەکرێت.
یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردنی  لە ئەنجومەن و نوێنەرانی پێکهاتەی کاکەییەکان لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوک وتی "کاکەییەکان بەشێکی دانەبڕاوی پێکهاتەی کوردستانن، لە شۆڕشە یەک لەدواییەکەکانی کوردستاندا ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووە، لە ئێستاشدا و لەکاتی نووسینەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستاندا کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ئاینی گرنگ لە کوردستان ئاماژەیان پێدەکرێت."

نوێنەرانی کاکەیی ئاماژەیان بەوەدا، تەنها لەشەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش، نزیکەی ٥٠٠ شەهیدیان داوە، بۆیە هەمیشە خۆیان بە بەشێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردی زانیووە و داوایان کرد، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی داهاتوودا، لەپاڵ کەمینە و پێکهاتەکانی تردا، کاکەییەکانیش سیستەمی کۆتایان بۆ دابنێن، هەروەک چۆن لە پارێزگای هەڵەبجە ئەو سیستەمە پەیڕەوکرا.

إرسال تعليق