له كانتۆنی جه‌زیره و كۆبانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ردوامن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ٢١ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران و سێ گوندیش ئازادكران .
ئاری هه‌ركی لێكۆڵه‌رو چالاكوانی سیاسی به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی تل ته‌مه‌رو گوندی تل نه‌سری چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌وڵیاندا بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رێگه‌یان پێنه‌دان و شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوانیاندا ده‌ستیپێكرد".
وتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌ی نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باشووری شارۆچكه‌ی تل ته‌مه‌ر ٢٠ چه‌كدار كوژران".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "یه‌كیه‌نه‌كانی پاراستنی گه‌ل له گوندی ھه‌واسێ كه ده‌كه‌وێته ھه‌رێمی ئالیا له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی به‌دووری ٢٥ كیلومه‌تر، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ویستیان سه‌نگه‌ر دروست بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو كوژراو برینداریان لێكه‌وته‌وه".
له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ژه‌و بوركان فرات له باشووری كانتۆنی كۆبانی له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و بوركان فرات، زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی به‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وت و ھه‌ردوو گوندی (ئه‌لكان و گوندی جابریا مه‌تره‌س) ئازاد كران و ده‌ستیان به سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشدا گرت".

إرسال تعليق