وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه تا مانگی شه‌ش پاره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به گرێبه‌ست دامه‌زراون خه‌رج بكرێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا مانگی نۆ پاره بۆ ئه‌و مامۆستایانه سه‌رف ده‌كرێت.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ره‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داراییان كرد‌و له‌گه‌ڵ رێباز محه‌مه‌د وه‌زیر بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك گرفتی دارایی كۆبوونه‌ته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ره‌زا بۆ خه‌ندان وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات تا مانگی شه‌ش پاره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به گرێبه‌ست دامه‌زراون خه‌رج ده‌كرێت".
وتیشی: "وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندووه كه تا مانگی ئه‌یلول پاره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی به گرێبه‌ست دامه‌زراون خه‌رج ده‌كرێت".
به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابوورییه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مامۆستا بۆ ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگایانه‌ی پێویستیان شاغیریان هه‌بوو، په‌نای برده‌به‌ر دامه‌زراندنی مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست.

إرسال تعليق