لەسبەینێوە ھەڵمەتی کوتان لەدژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات .
لەوباریەوە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە ، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە پاکی ھەرێمی کوردستان لەنەخۆشی ئفلیجی منداڵان و پاراستنی نەوەکانی دوا ڕۆژ لەئفلیجی، وەزارەتی تەندروستی ھەلمَەتی کوتانی ئفلیجی منداڵان ئەنجامدەدات کە لە ڕۆژی یەکشەمە ١٢ ی نیسانەوە دەست پێدەکات و بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، ھەروەھا ئاماژەشدراوە بەوەی کە ھەڵمەتەکە سەرجەم منداڵانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵانەوە بێت .
روونیشکراوەتەوە کە ژمارەی ئەو منداڵانەی ھەڵمەتەکە دەیانگرێتەوە ٧٦٥ ھەزار و ٩٦٥ منداڵە و لە لایەن ٢ ھەزار و ٢٠١ تیمی پزیشکیەوە دەکوترێن کەتیمەکە ماڵ بە ماڵ دەگەڕین و ھەڵمەتەکەش بە ھاوکاری رێکخراوی یونسێف و رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەڕێوەدەچێت ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا روونکراوەتەوە کە تێچووی ھەڵمەتەکە ٥١ ملیۆن و ٧٣١ ھەزار و ٥٠٠ دۆلارە و سەرجەم منداڵە ئاوارە و ڕاگوێزراوەکانیش دەگرێتەوە کەژمارەیان ١٤٠ ھەزار و ٩٣٤ منداڵە .


إرسال تعليق