اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

10:35 ص

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
لە جەلەولا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە پێنج پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون
بەهۆى تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە ناوچەی بایزەی رۆژئاوای جەلەولا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و چوار پێشمەرگەى دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی جەلەولا ڕاگەیاند، بۆمبی یەکەمیان بە تەنکەرێکی ئاودا تەقیوەتەوە و تانکەرەکە گڕی گرتووە، کە ئاوی بۆ لیوای ١٢٠ی پێشمەرگە بردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بۆمبی دووەم بەهۆی دەستکاریکردنی پێسمەرگەکانەوە تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە قەرەتەپە کەسێکی گومانلێکراو دەستگیرکراوە کە بڕێک پارە و ناسنامەکەی لە شوێنی تەقینەوەی بۆمبی یەکەمدا دۆزراوەتەوە.
نزیکەی سێ مانگە ناحیەی جەلەولا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بۆمب و تەقەمەنی جیاواز و نەناسراو، کە لەلایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە چێنراون، ناوبەناو ڕووداوی لەو شێوەیەی لێدەکەوێتەوە و زیانی گیانی بە دواوە دەبێت.

إرسال تعليق