ھێزێکی ئەمنی سەر بە ھەرێمی کوردستان لەپڕۆسەیەکی نھێنیدا لەناو شاری موسڵ، کچێکی ئێزدی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگار دەکەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت: ئەمڕۆ ھێزێکی ئەمنیی کوردی سەر بە پارێزگای کەرکوک، توانیان لە پڕۆسەیەکی نھێنیدا، کچێکی ئێزدی قەزای شنگال لەشاری موسڵ لەدەستی چەکدارانی داعش رزگار بکەن.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەم کچە کوردە ئێزدییە خەڵکی گوندی حەردانی سەر بە ناحیەی (سنونێ) یە و لەکاتی ھێرشی ساڵی رابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال، ئەم کچە ئێزیدییەش ھاوشێوەی کچانی دیکەی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە و وەکو دەستکەوتی شەڕ ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا کراوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ کچە رزگارکراوەکە لە ئاسایشی شاری کەرکوک رادەستی کەسوکارەکەی بکرێت.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو چەکدارانی داعش قەزای شنگالیان کۆنتڕۆڵکردو دواتر دەستیانکرد بە کوشت و بڕی ئێزدییەکانی ئەو قەزایەو کچ و ژنەکانیشیان رفاندن.

