حكومەتی عێراق بەشێكی دیكەی بودجەی ساڵی 2015 ی هەرێمی كوردستانی نارد.
هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە527 ملیار و 432 ملیۆن دینار لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە. زێباری هەروەها جەختیكردەوە كە هەولێر و بەغدا پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان.
وەزیری دارایی عێراق بۆ رووداو گوتیشی:" ئەو بڕە پارەیەی نێردرا، هەموو پارەکە نییە کە پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی عێراق، بەڵام جارێ تەنیا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەستە".
رۆژی 2 ی كانوونی یەكەمی 2014 ، حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق رێككەوتنێكیان راگەیاند، كە ھەولێر 250 ھەزار بەرمیل نەوتی كوردستان و 300 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا بە چاودێری بەغدا ھەناردەبكات.
رۆژی29ی كانوونی دووەمی 2015 ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای دانیشتنێكی چەند كاژێری، بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2015 ی پەسەندكرد، كە تێیدا رێژەی17% بۆ ھەرێمی كوردستان جێگیركرا.
كۆتایی مانگی یەكی 2015، بەغدا بڕی 250 ملیار دینار و بۆ مانگی دووش بڕی 490 ملیار دیناری دیكەی رەوانەكرد. واتە تاوەكو ئێستا بەغدا تریلۆنێك و 267 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە بەپێی بودجە، جگە لە پشكی وەزارەتی پێشمەرگە، دەبێت حكومەتی عێراق مانگانە تریلۆنێك و 200 ملیار دینار بۆ كوردستان بنێرێت.

إرسال تعليق