كتێبی چاكه‌تێك له كۆنه ده‌كڕم بڵاوكرایەوە.
ئه‌مرۆ 30/3/2015 سه‌عات 3:30 ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ نوێترین چاپكراوی خۆی دیوانه شیعری (چاكه‌تێك له كۆنه ده‌كڕم)ی شاعیر (قوباد جه‌لیزاده) سازكرد.
لەومەراسیمەدا (قوبادی جه‌لیزاده)ی شاعیر سه‌ره‌تایه‌كی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه شیعرییه‌ی كه به‌رهه‌می ساڵانی 2013-2014 بووه، دواتر به‌شێك له شیعره‌كانی ناو دیوانه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و پاشان مه‌راسیمه‌كه به واژوو كردنی دیوانه شیعری (چاكه‌تێك له كۆنه ده‌كڕم) له‌لایه‌ن شاعیره‌وه بۆ ئاماده‌بوان كۆتایی هات.
ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، دەزگایەكی ڕۆشنبیرییە بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە.


إرسال تعليق