سێو كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر دابەزاندنی كێش و توانایەكی ئەفسوناویی هەیە لەبەرزركردنەوەی رێژەی سووتاندنی گەرمۆكەكانی ناو لەش.
توێژەرەوان جارێكی تر جەخت دەكەنەوە لەوەی خواردنی سێو ئاسانترین رێگەیەبۆ خۆ لاواز كردن و خواردنی رۆژانەی یەك سێو لەبەیانیاندا دەبێتە هۆی تواندنەوە و سووتاندنی هەموو ئەو چەوری و گەرمۆكانی لەئەنجامی خواردنەوە دێتە ناو لەش و گەدەوە.
هەروەها توێژەران رێنمایی ئەوەش دەكەن كە گەر بتەوێت بەلاوازیی بمێنیتەوە، ئەوا پێش هەر ژەمە خواردنێك بە 15 دەقیقە، ئیشتیها و حەزی خواردن ناهێڵێت و بۆ ژەمی دوای ئەویش بەسوودە لەسووتاندنی چەورییەكاندا.
ئەوكەسانەی سێو دەخۆن پێش نان خواردن، رێژەی سووتانی گەرمۆكەكانیان 190 جار زیاترە لەو كەسانەی پێش نان خواردن سێو ناخۆن.

