اعلان

نوێترین هه واڵ

breaking/هـــه واڵ/9

هـــه مــــه ڕه نگ

هـــه مــــه ڕه نگ

10:59 م

فۆنت+ فۆنت_ ئاسایی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پڕچه‌ككردنی حه‌شدی شه‌عبی و دابینكردنی مووچه‌یان، ئاشكراشیكرد، كه‌ حكومه‌ت پلان داده‌نێت بۆ قۆناغی دوای داعش.


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ، له‌ وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی عیراقییه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ دابینكردنی چه‌ك و مووچه‌ بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌". روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌ڕی داعش، سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ فه‌توای مه‌رجه‌عی ئاینی، عیراقی به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و ئاینزاكانییه‌وه‌ یه‌كخست، وتیشی: "ئه‌گه‌ر قوربانیدانی حه‌شد و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌بوایه‌ ئێستا سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌مابوو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاینی ئیسلامی قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی دژ به‌گه‌لی عیراق، وتیشی: "مه‌ترسییه‌كانی داعش ته‌نها له‌ عیراق ناوه‌ستێت، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی تریش ده‌ڕوات".