لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی گرووپی (KDV (kurdistan dental volunteers بە هاوکاری ڕێکخراوی KDHO لە رۆژی پاراستنی تەندرووستی دەم و ددان هەستان بە ئەنجامدانی کەمپینێک لە ٧ بنکەی شاری سلێمانی، کە تیایدا هاووڵاتییان سوودمەند بوون بە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی تەندرووستی و پاک راگرتنی دەم و ددان.
لە هەمان کاتدا وەرگرتنی پشکنین بە بێ بەرامبەر بۆیان و رێنوێنی کردنیان بۆ بنکەکانی تەندرووستی دەم و ددان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست دکتۆر دەشتی ئەحمەد سەلام سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لەشاری سلێمانی بۆ ئەنادۆڵو گوتی: "لەڕێکخراوی kdv هەستاین بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەك لەرۆژی جیهانی پاراستنی تەندروستی دەم و ددان لە ١٩-٣-٢٠١٥بۆ هۆشیار کردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی تەندروستی ددانیان چالاکیەکانمان بریتیە لە بڵاوکردنەوەی پۆستەرو رێنمایی پاراستنی دەم و ددانیان فێرکردنی هاووڵاتییان کە چۆن ددانیان بپارێزن و منداڵەکانیان فێری دەم و ددان شۆردن بکەن و پشکنینی دەموددانی هاووڵاتییان و رێنوێنی کردنیان و تائێستاش لەکۆی ٧ بنکە و بە بەشداری ٦ دکتۆری خۆبەخش و تیمێکی ٢٠ خوێنداکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەشی ددان بە پێی ئەوبروشورانەی کە پرێنتمان کردون دەستمان بە ٦ هەزار کەس گەشیتووە و پشکنینمان بۆ دوو هەزار هاووڵاتی ئەنجام داوە بەداخەوە لەسەدا حەفتای ئەو هاووڵاتییانە کێشەی نەخۆشی دەم و ددانیان هەبووەو پێیان نەزانیوە بەداخەوە گەنجی کورد لەتەمەنی ٣٠ ساڵیەوە ددانەکانی بەرە و لەناچوون ئەڕوات".

